24 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
عه‌راقچی: هێشتا ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی له‌ده‌ست نه‌داوه
په‌یام
ئێران هێشتا توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولێته‌ش ده‌ڵێت: دوای هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان چیتر دانوستانه‌كان ئاسان نابن.
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای ڕاگرتنی ته‌واوه‌تی پیتاندن بكات هیچ ڕێككه‌وتنێك ناكرێت.
عه‌راقچی ئاشكراشی كرد "یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كان له كاتی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كاندا له شوێنی خۆیان بوون، به‌لێم هێشتا ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه".
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ئێستادا ئاگربه‌ستی بێ هیچ مه‌رج هه‌یه و ده‌كرێت جه‌نگ له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت ده‌ست پێبكاته‌وه، وتیشی: نابێت ته‌نیا ئێران نیگه‌رانیی هه‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه ڕایشیگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی سووربن له‌سه‌ر داوای ئاستی "سفری پیتاندن، ڕێكه‌وتن ناكرێت، ئه‌ورووپییه‌كان په‌نجه‌یان به دوگمه‌كه‌دا ناوه و خۆیان بێبه‌ش كردووه له هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران، ئێمه‌ش هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین".
له كۆتاییدا عه‌راقچی ئاشكرای كرد "دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران زیانی گه‌وره‌یان پێ گه‌یشتووه و ناچینه گفتوگۆیه‌كیشه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێت، له دوای هێرشه‌كان، دانوستانه‌كان زۆر زه‌حمه‌ت بوون و چیتر گفتوگۆ ئاسان نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە