پێش 2 هەفتە 191 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: ئەركی ئیسرائیلە خواردن و خواردنەوە بۆ كەرتی غـ.ەززە دابین بكات

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، پێویستە لەسەر ئیسرائیل خواردن بۆ كەرتی غەززە بنێرێت و رۆژنامەیەكی ئەو وڵاتەش بڵاوی كردوەتەوە ئەمریكا هاوكاری كەرتەكەی نەكردووە.

دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەسەر ئیسرائیل پێویستە خواردن و خواردنەوە ڕەوانەی كەرتی غەززە بكات، هاوكات، رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەو وڵاتەش ئەوەی بڵاو كردوەتەوە ئەمریكا هیچ هاوكارییەكی ماددی ڕەوانەی كەرتی غەززە نەكردووە.

تڕەمپ رایگەیاند، ئەوان بە بڕی 60 ملیۆن دۆلار هاوكاری كەرتی غەززەیان كردووە، لەكاتێكدا پێویستە ئیسرائیل هاوكارییە مرۆییەكان ڕەوانەی كەرتەكە بكات بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە برسی نەبن.

تڕەمپ وتیشی، دۆخی كەرتی غەززە خراپە، ئێمە ئەوەمان ناوێت و نامانەوێت خەڵكی ئەوێ لەبرساندا بمرن، بۆیە پێویستە بە زوویی هاوكاریی مرۆیی بگاتە كەرتی غەززە و ئێمەش ئەوەمان كردووە.

وتەكانی تڕەمپ لەكاتێكدایە، رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەو وڵاتە بڵاوی كردەوە، ئەمریكا هیچ هاوكارییەكی ماددی كەرتی غەززی نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ : ٣٠ وڵات کار لەسەر پێدانی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دەکەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێلێنسکی: ئامادەم گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ پوتین ئەنجام بدەم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا لە ماوەی دوو هەفتەدا دیاری دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستە ئۆكرانیا دەستبەرداری ناتۆ و نیمچەدوورگەی كریمیا ببێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی ئەورووپا بەشداریی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و زیلینسكی دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسکی داوادەکات ئاگربەست لە ئاسمان، زەمین و دەریاوە دەستەبەر بکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا.. كەنیسەكانی پرۆتستانت داوای داننان بە فەڵەستین لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن

سەرەتا