پێش 2 هەفتە
188 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا.. بومەلەرزەکەى هەفتەى ڕابردوو هۆکارى سەرهەڵدانەوەى گڕکانى كامشاتكا بووە
پەیام
گڕكانێك لە ڕووسیا دوای نزیكەی شەش سەدە خامۆشیی، جارێكی دیكە چالاك بووەوە ئەمەش پاش بومەلەرزەکەى هەفتەى ڕابردووى ئەو وڵاتە.
لە ڕۆژی شەممەوە، گڕكانی (كراشینیكۆڤ) لە نیمچەدوورگەی (كامشاتكا)ی ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، بۆ یەكەمجار و دوای 600 ساڵ لە خامۆشی، جارێكی دیكە چالاك بووەوە.
لەوبارەیەوە ئۆلگا گیرینا سەرۆكی گرووپی (كامشاتكا)ی تایبەت بە هەڵچوونی گڕكان ڕایگەیاند: پێدەچێت هۆكاری هەڵچوونی سەرلەنوێی گڕكانەكە پەیوەندیی بەو بوومەلەرزە بەهێزەوە هەبێت كە لەم دواییانەدا لەو ناوچەیە ڕووی دا.
بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی فریاگوزاری ڕووسیا لە هەرێمی (كامشاتكا) بەرزیی خۆڵەمێش و ماددە كانزاییەكانی گەیشتووەتە شەش كیلۆمەتر.
گڕكانەكەی (كراشینییكۆڤ) سەر پشتێنەی گڕكانەكانی ڕۆژهەڵات و دەكەوێتە 13 كیلۆمەتر دووری لە باشووری دەریاچەی كرۆنتۆسكۆی و 200 كیلۆمەتر لە پترۆ پاڤ لۆڤسك كامچاتسكیەوە.
هاوكات ئەم گڕكانە دوای ئەوە دێت كە لە كۆتایی مانگی حەوتدا بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی هەشت پۆینت هەشت لەسەر پێوەری ڕێختەر لە كامشاتكا ڕووی دا و گومانیش دەكرێت ئەم گڕكانە بەهۆی ئەو بومەلەرزەوە چالاك بوو بێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە