24 کاتژمێر پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
هه‌واڵگری توركیا بۆ پاراستی وڵاته‌كه‌ی له مه‌ترسیه‌كانی ئیسرائیل پێشنیارێك ده‌داته حكومه‌ت
په‌یام
پاش جه‌نگی نێوان قه‌واره‌ی زایۆنی و ئێران، هه‌واڵگری توركیا حه‌وت ڕاسپارده‌ی وه‌ك دروستكردنی په‌ناگه و په‌ره‌پێدانی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه و به‌رگریی ئاسمانی پێشنیاز ده‌كات.
له ڕاپۆرتێكیدا، ئه‌كادیمیای نیشتمانی هه‌واڵگریی توركیا له‌ژێرناوی (جه‌نگی 12 ڕۆژه و په‌ند و وانه‌كانی بۆ توركیا) یڵاوی كرده‌وه تێیدا ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی باس كردووه كه ده‌بێت ولێته‌كه‌ی به‌په‌له و به‌وپه‌ڕی گرنگییه‌وه له بواری به‌رگریی و ئاسایشی ناوخۆیدا بیگرێته به‌ر.
هه‌واڵگریی توركیا پێشنیاری كردووه "سیستمی به‌رگریی ئاسمانی چه‌ند چینی بنیات بنرێت، له نێویاندا به‌رگریی ئاسمانی به‌رزی نزم بۆ پاراستی ناوه‌نده ستراتیژییه‌كان به‌تایبه‌ت باره‌گا سه‌ربازییه‌كان.
داوایشی كردووه "توركیا گرنگیی زیاتر به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی و هایپه‌رسۆنیك بدات، به‌و پێیه‌ی ئیسڕائیل له خستنه‌خواره‌ی ئه‌و جۆره له مووشه‌كی ئێرانی شكستی هێنا".
هه‌روه‌ها پێشنیاری كردووه "په‌ناگه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شاره گه‌وره‌كان بنیات بنرێت، به جۆرێك كه گه‌یشتن پێیان ئاسان بێت و سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌یش دابنرێت، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌كانی دزه‌كردن له ناوخۆوه دابخرێت و كار بۆ به‌هێزكردنی نیشتمانی و برایه‌تیی بكرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە