پێش 2 هەفتە 151 جار خوێنراوەتەوە

داواكاری گشتیی پێشووی نێودەوڵەتی: بەڵگەكانی كۆمەڵكوژیی غـ.ەززە زۆر زۆرن

پەیام 

داواكاری گشتیی نێودەوڵەتی پێشوو كە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا كاری كردووە دووپاتی دەكاتەوە: ئەو بەڵگانەی كۆمەڵكوژیی غەززە دەردەخەن زۆر زۆرن.

(گراهام بلویت)ی ئوستوڕالی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێس بی ئێسی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: ئەگەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەدەست من بووایە، كەیسێكم بۆ لێكۆڵینەوە لە بەرپرسانی قەوارەی زایۆنی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی دەركردەوە.

ناوبراو دۆخی غەززە و كۆمەڵكوژیی سرێیبرینتسا لە بۆسنە و هەرسك لە ساڵی 1995 بەراورد دەكات و باس لەوە دەكات "ویستی بەئەنقەست بۆ لەناوبردنی كۆمەڵەیەكی سیاسی، ئایینی، یان ئیتنی، یەكێكە لە نیشانە سەرەكییەكان بۆ ڕوودانی تاوانی كۆمەڵكوژی".

گراهام بلویت دەشڵێت: هیچ بەڵگەیەكی ڕوونتر لەو لێدوانانە نییە كە ناوبەناو لەلایەن هەندێك لە سەركردەكانی ئیسڕائیلەوە دەدرێن، ئاماژەن بۆ خواستی ئەوان بۆ سڕینەوەی فەڵەستینییەكان لەسەر ڕووی زەوی.

ئەو وتیشی: سوپای ئیسڕائیل بینایەك بۆردومان دەكات و بانگەشەی ئەوە دەكات كە سەركردەیەكی حەماس دەكەنە ئامانج، بەڵام گرنگ نییە 30، 40، 50، تەنانەت 100 هاووڵاتی مەدەنی بكوژرێن، یان بریندار بن!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ته‌نها به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: وه‌ڵامی پێشنیازی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌ فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه‌ ئیجابییه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوه‌ڕۆكی دواین ئاگربه‌ست كه‌ لایەنە فەڵەستینییەکان ڕەزامەندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شكستی سەربازی لە غـ.ەززە، پایەكانی ئیسرائیلى هەژاندووە و بەرەو لەناوچوونى دەبات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. دیمەنی بەئامانجگرتنی سەربازانی ئیسرائیلى بڵاوكرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێزەكانمان ڕێكخستووەتەوە و بە هێزەوە بەشداری لە دانوستان دەكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كوەیت.. لەماوەی ساڵێکدا ڕەگەزنامە لە نزیكەی 50 هەزار كەس وەرگیراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە پلانى داگیرکردنى غـ.ەززەدا 80 هەزار سەربازى ئیسرائیلى بەشداردەبن

سەرەتا