پێش 2 هەفتە 201 جار خوێنراوەتەوە

ئێران سفرەکانی سەر دراوەكەی لا دەبات

پەیام 

لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی ڕاوێژ، پەرلەمانی ئێرانی پڕۆژەی لابردنی سفرەكانی سەر دراوی وڵاتەكەی پەسەند كرد و بەپێی پڕۆژەیاسا پەسەندكراوەكە چوار سفر لا دەبرێن.

پێگەی ئیكانای تایبەت بە ئەنجومەنی ڕاوێژ پەرلەمانی ئێران بڵاوی كردوەتەوە، لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنەكە ئەو پرۆژە یاسایەی پەسەندكردووە كە تایبەت بوو بە لابردنی سفرەكانی سەر دراوی ئێران، هەروەها ئەوەشی پەسەند كردووە كە "ریال" دراوی ئێران بێت.

بەپێی ڕێكارەكان، پێویستە پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاساكە پەسەند بكات و دواتریش ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران پەسەندی بكات و پاشان بەپێی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایەی كە ئێستا كاری لەسەر دەكرێت هەر ملیۆنێك ڕیاڵی ئێرانی كە ئێستا لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە بە 100 هەزار تمەن ناو دەبرێت، دەبێتە 100 ڕیاڵی نوێ، هەر ڕیاڵێكی نوێش وەك بەها یەكسان دەبێت بە دە ڕیاڵی كۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگای سۆمۆوه‌ ته‌واو بووه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ هه‌رێم ڕاده‌ستی بكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ده‌بێت هه‌رێم مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات پاشان به‌غدا مووچه‌ ده‌نێرێت"

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر له‌ ده‌ ملیۆن مووچه‌خۆر له‌ عێراقدا هه‌یه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌مه‌رج؛ بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا؛ مه‌رجه‌كان چین؟

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌یرانی مووچه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌بووه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچه‌ی هه‌رێم تاوتوێ بكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. شاندی هه‌رێم و به‌غدا باسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمیان كردووه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم باسی ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كراوه‌

سەرەتا