پێش 2 هەفتە 201 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكارێكی سودانی: هەڕەشەكانی ئیسرائیل گەیشتوون بە عێراق

پەیام 

ڕاوێژكارێكی ئەمنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی داهاتووی قەوارەی داگیركەری زایۆنی عێراقە و، هەڕەشەكانی ئەو قەوارەیە گەیشتوون بە عێراق.

خالد یەعقووبی، ڕاوێژكاری ئەمنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانەی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا جەختی لەوە كردەوە هەنگاو و ئامانجی داهاتووی قەوارەی داگیركەری زایۆنی لە ناوچەكەدا عێراق دەبێت و، هەڕەشەكانی ئەو قەوارەیە گەیشتوون، بەڵام حكومەت سەركەوتوو بووە لە دوورخستنەوەی عێراق لە جەنگ.

یەعقووبی وتیشی، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بە بەهێزی هێشتوەتەوە، بەڵام گەر ڕووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر نەبوایە ئێستا هیچ سەربازێكی ئەمریكی لە عێراقدا نەدەما، چونكە ئەمریكا لە ساڵی 2011ـەوە بە ویستی خۆیان پلانی كشانەوەیان دانا، بەڵام تەنگەژە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكە ئەوانی لە عێراقدا هێشتوەتەوە.
ڕاوێژكارەكەی سەرۆكوەزیران، هەروەها وتیشی، پێویستە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئیدارەكەی تڕەمپ بە پلان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا؛ لایه‌نه‌ شیعییه‌كان سوورن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای حه‌شد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن كاندیدی زیاتری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق کشانەوە و بەرە سوریا جوڵەیان پێکرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەشەش مانگدا عێراق زیاتر لە سێ ترلیۆن دیناری بە كۆمپانیا چینییەكان داوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی خێزانە ئاوارەكان لە كـەمپەكانی هەرێم بۆ 21 هەزار خێزان دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئەمریكا پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێدەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی حکومەتى عێراق كۆدەبێتەوە و شاندێكی هەرێم لە بەغدادە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا: ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبێت

سەرەتا