1 رۆژ پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
عێراق و ئەمریكا پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێدەکەن
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە زیاتر لە دووساڵە وەستاوە؛ تاوتوێكرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و ستیڤن فاجن بەرپرسی كارووبارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كۆبوونەتەوە و لە دیدارەكەدا ڕۆڵی كۆمپانیا نەوتییە ئەمریكییەكان هەروەها كێشە هەڵپەسێردراوەكانی پەیوەست بەو كۆمپانیا نەوتییانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، تاوتوێكراوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا رێگاكانی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان باسكراوە بۆئەوەی بتوانرێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.
ئەو كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە هەولێرو بەغداد ڕێككەوتوون لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و توركیاش ئامادەیی پیشانداوە تا لەڕێی بەندەری جەیهانەوە نەوتەكە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە توركیا ڕایگەیاندووە، بۆری عێراق-توركیا لە ئۆكتۆبەری 2023ەوە بەتەواوی كاردەكات و ئامادەیە دەستبەجێ دەست بە پەمپكردن بكاتەوە بۆ هەناردەی نەوت و ئاماژەی ئەرێنیی لە عێراقەوە پێگەیشتووە بۆ دەستپێكردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە