1 رۆژ پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
لەشەش مانگدا عێراق زیاتر لە سێ ترلیۆن دیناری بە كۆمپانیا چینییەكان داوە
پەیام
ئەو بڕە پارەی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق لەسندوقی گرێبەستە چینییەكان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا دانراوە، سێ ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری عێراقی رایگەیاندووە، "ئەو بڕە پارەیەی لە هەژماری ڕێككەوتنی عێراق و چین لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا دانراوە گەیشتووەتە 3 ترلیۆن و 132 ملیار دینار و، عێراق لە هەژماری فەرمی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وڵاتدا دایناوە.
بەپێی زانیاری ئەو شارەزا ئابورییە، ئەو بڕە پارەیەی كە عێراق بە كۆمپانیا چینییەكانی داوە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا یەكسانە بە هەناردەكردنی 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، كە ئەمساڵ بڕەكەی بۆ 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزكرایەوە ئەوەش لە پێناو دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ سەرخستنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.
بەپێی ڕێكەوتنی نێوان هەردوو وڵات، عێراق 10 لەسەدی داهاتی مانگانەی هەناردەكردنی نەوت بە كۆمپانیا چینییەكان دەدات و لەگەڵ ئەوەشدا 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەناردەی چین دەكات، كە دواتر لە چوارچێوەی پشكی ئۆپێك لە عێراق بەرزكرایەوە بۆ 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە