6 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن كاندیدی زیاتری له هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخسته‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند ژماره ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی له هه‌ڵبژاردن دوور خراوه‌نه‌ته‌وه بۆ 470 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی لیستی ڕاگه‌یه‌ندراوی پێشوو 253 كه‌س بوو.
ئه‌لحه‌سه‌ن قه‌بس، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئاشكرای كرد كرد تا ئێستا زیاتر له 470 پاڵێوراو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخراونه‌ته‌و، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌رفراوانیی پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه و وردبینی له مه‌رجه‌كانی پاڵێوراواندا.
هه‌روه‌ها قه‌بس میكانیزمی یاسایی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی ڕوون كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: به‌پێی یاسا، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی حزبه‌كه له بڕیاری دوورخستنه‌وه، ماوه‌ی سێ ڕۆژیان پێده‌درێت بۆ دانانی پاڵێوراوێكی جێگره‌وه، له كاتێكدا خودی به‌ربژێره دوورخراوه‌كه‌ش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریدا تانه له بڕیاره‌كه بدات.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمیسیۆن لایه‌نێكی بێلایه‌نه و بڕیاری كۆتایی لای ده‌سته‌ی دادوه‌رییه، كه ئه‌گه‌ر بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیی پاڵێوراوه‌كه بدات، ئه‌وا ناوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ لیستی كۆتایی.
له‌و لیسته 253 كه‌سیه‌ی پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو، 11 پاڵێوراوی پارتی و یه‌كێتی به تۆمه‌تی به‌عسی بوون له ڕیزی دوور خراوه‌كاندا بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە