1 رۆژ پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبێت
پەیام
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند: ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت بەڵام شێوازەكەی دەگۆڕێت.
وتەبێژێك بە ناوی باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لە بەغداد ڕایگەیاندووە، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگۆڕێت، ئەمەش مانای كۆتاییهێنانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق نییە بەڵكو شێوازەكەی بۆ هاوبەشییەكی ئەمنیی دوولایەنە.
ڕاشیگەیاندووە: كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق مانای كۆتاییهاتنی كارەكانی نییە لە تێكشكاندنی داعش، بەڵكو درێژە بە هەوڵە مەدەنییەكانی دەدات لە سەرانسەری جیهاندا، ئەویش پشتیوانییكردن لە سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە.
گفتوگۆ لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە لە عێراق لەكاتێكدایە، بەرپرسانی واشنتۆن و بەغدا باس لەوە دەكەن، ئەركی هاوپەیمانان دەگۆڕێت بۆ ڕاوێژكاری و مەشق و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەكان، هەروەها لایەنی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان بەهێز دەكرێت.
لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكەشدا مانگی داهاتوو هەزاران سەربازی هاوپەیمانان لە چەند ناوچەیەكی عێراق دەكشێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە