1 رۆژ پێش ئێستا
225 جار خوێنراوەتەوە
سبەی حکومەتى عێراق كۆدەبێتەوە و شاندێكی هەرێم لە بەغدادە
پەیام
سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكرێت، شاندێكی هەرێمیش بۆ پرسی مووچە و داهاتەكان لە بەغدادن.
ئەمڕۆ 18ی هەشتە و تائێستا مووچەی مانگەكانی شەش و حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە، حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش كە بەپێی دوایین لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەغداد پێویست بوو نەوت و داهاتی نانەوتی ڕادەست بكات. تا ئێستا هەنگاوی كردایی نەناوە.
بەپێی زانیارییەكان ئێستا شاندێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان لە بەغدادن، كە ئامانجیانە بەدواداچوون بۆ پرسی مووچەی مانگی شەش بكەن. هەروەها چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن كە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی وەڵامی هەر پرسیارێك بدەنەوە لەبارەی داهاتی نانەوتی و ڕادەستكردنی نەوتەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، ڕاپۆرتەكانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران تەواو كراون و بڕیارە دەرەنجامەكانی بخرێتە بەردەم وەزیرەكان.
میدیای پارتی باسی لەوە كردووە، هەرێم 120 ملیار دیناری بۆ داهاتی نانەوتیی مانگی شەش ئامادە كردووە و دەیەوێت ڕادەستی بكات بەڵام دانوستان لەسەر ئەوە دەكات ئەو بڕە بۆ مانگی حەوت كەم بكاتەوە. بەرپرسانی عێراقیش تا ئێستا جەخت لەوە دەكەنەوە، مەرجی ناردنی مووچە، ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمە بە كۆمپانیای سۆمۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە