18/08/2025 333 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی خێزانە ئاوارەكان لە كـەمپەكانی هەرێم بۆ 21 هەزار خێزان دابەزیوە

پەیام 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە، دوای پڕۆسەی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكانی ناوخۆ، ژمارەی خێزانە ئاوارەبووەكان لە كـەمپەكانی هەرێم بۆ 21 هەزار خێزان دابەزیوە.
 
عەلی عەباس جەهاگیر، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە، ژمارەی خێزانە ئاوارەبووەكانی لە كەمپەكانی هەرێم كەمیكردووە ئەوەش دوای ئەوەی هەزاران خێزانی ئاوارە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستانەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان.

وەزارەتەكە پێشتر ئاماری ئاوارەكانی بڵاوكردبوەوە و رایگەیاندبوو، كە ژمارەی خێزانە ئاوارەبووەكانی هەرێم 39 هەزار كەسی تێپەڕاندووە كە لە 176 هەزار و 341 كەس پێكهاتوون، ئەم ژمارەیەش ئاوارەی كەمپەكان و ناوچەكانی دیكەی ناو كوردستان دەگرتەوە، بەڵام ئێستا ژمارەكە بۆ 21 هەزار خێزان دابەزیوە.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راشیگەیاندووە، ڕێكخراو و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەڵمەتی هۆشیاریی لەسەر گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكان بەڕێوەدەبەن، جگە لە دۆزینەوەی میكانیزمی چارەسەر بۆ ئەو تەحەددایانەی كە لە كاتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان دروستدەبن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و له‌ بەسرە دەگاتە ٤٧ پلە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیاله‌.. به‌پرسێك به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیر كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: عێراق به‌دوور ده‌بێت له‌ ململانێ هه‌رێمییه‌كان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فالح ساری: شایستە داراییەكانی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی لە جێی سوودانى بوو بە پەرلەمانتار لە دۆسیەی گەندەڵی تێوە گلاوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زیقار.. پاسێكى زیارەتكاران وەرگەڕا و بە تەواوی سووتا و دەیان قوربانى لێکەوتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. سەرلەنوێ پێشنیازی بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ دەكات

سەرەتا