پێش 2 هەفتە
202 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: ئێستا لە کێڵگەکانی ھەرێم ڕۆژانە ١٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێندرێن
پهیام
وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاند کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێم لە پەیوەندیدان لەبارەی وەرگرتن و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتى عێراق سۆمۆ (Somo).
حەیان عەبدولغەنی لە میانی سەردانیکردنی بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پارێزگای کەرکووک قسەی بۆ ژمارەیەک ڕۆژنامەوان کرد ئاماژەی بەوەدا کە لەئێستادا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکووک، ٣٥٠ بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا و ئاشکرای کرد کە پلانیان ھەیە لە کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP)ی بەریتانی، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کەرکووک زیاد بکەن و بیگەیەنن بە ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوە کرد دانوستاندن و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامن و وتی: "لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین لەبارەی وەرگرتن و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتى عێراق سۆمۆ (Somo)".
وتیشی: "ئێستا لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستاندا، ڕۆژانە ١٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێندرێن کە لەو ژمارەیە ٥٠ ھەزار بەرمیلی نەوت بۆ بەکاربردنی ناخۆ وەردەگرین و ٨٠ ھەزار بەرمیلەکەی دیکە لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ھەناردەی دەکەین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە