3 رۆژ پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی لالەزار دەكات
پەیام
سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێم لەبارەی ڕووداوەكانی لالەزار لە سلێمانی هاتە دەنگ و داوا دەكات ڕەچاوی پاراستنی گیان و كەرامەتی هاووڵاتیان بكرێت.
سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی یاساكان بریتییە لە پاراستنی ماف و ئازادییەكان و ئاسایشی هاووڵاتیان، پێویستە هەموو كەسێك پابەندی یاسا بێت و كەس لە سەرووی یاساوە نەبێت. بۆیە جەخت دەكەینەوە كە لە كاتی جێبەجێكردنی هەر فەرمان و بڕیارێكی دادگا، پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەو پەڕی پەرۆشیەوە ڕەچاوی بنەما یاسایی و دەستوورییەكان بكات لە پاراستنی گیان و كەڕامەتی هاووڵاتییان و پاراستنی سامانی گشتی و مافەكانی خودی تۆمەتباریش كە لە یاسا و دەستووردا هاتووە".
سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێم جەختی لەوەشكردووەتەوە، كە بۆ جێبەجێكردنی فەرمان و بڕیارەكانی دادگا، یاسا ڕێوشوێنی خۆی دیاریی كردووە، كە نەبێتە هۆی پشێوی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و بە هاووڵاتییان لە چوارچێوەی دەستوور و بنەما یاساییەكان.
داواكاری گشتیی هەرێم ڕاشیگەیاندووە: فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەكەی شەوی 22ی ئاب (لە لالەزار) و پاراستنی مافی هەمووان لە چوارچیوەی یاسا و دەستوور دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە