2 رۆژ پێش ئێستا
286 جار خوێنراوەتەوە
به فهرمی؛ كامێراكانی تیژڕهوی لهم دوو ڕێگایه دهكهونه كار
پهیام
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتهوه کە لە ڕێکەوتی 28/8/2025 پێنج شەممە کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی کامێراکانی ڕێگای نێوان سلێمانی – تاسڵووجە وە بە پێچەوانەوە (کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی) دەکەونە کار و تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی بە سیستەمی One Point و بەپێی ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتووچۆی تەنیشت ڕێگاکە دانراون تۆمار دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راشیگهیاندووه، سەبارەت بە ڕێگای نێوان سلێمانی – وارماوا بەهەمان شێوە کامێراکان دانراون لە ڕێکەوتی 28/8/2025 کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی سزای سەرپێچی خێرایی تۆمار دەکەن بە سیستەمی Point to Point بەپێی ئەو خێراییانەی دیاریکراوە لە ڕێگەی هێماکانی هاتووچۆوە.
بهپێی ئهوهی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگهیاندوه، ماوەی لێبووردن لە کامێراکانی خێرایی (حدود التسامح) بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک (٥) کیلۆمەترە وە بۆ بارهەڵگر (٣) کیلۆمەترە.
سەبارەت بە میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی لەو کامێرایانەی بە سیستەمی Point to Point کار دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونیدهكاتهوه كه تێکڕای خێرایی لە هەموو کامێراکان هەژمار دەکرێت، بۆ نموونە لە نێوان دوو کامێرا پێویستە شۆفێر بە خێرایی ڕیگەپێدراو کە دیاریکراوە شۆفێری بکات بە پێچەوانەوە سزای دیاریکراو دەدرێت. هەروەها لەنێوان کامێراکانی دیکەدا ئەگەر شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بەردەوام بوو هەمان سزا دووبارە دەیگرێتەوە.
هاتووچۆ دهشڵێت، میکانیزمی سەرپێچی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە کامێراکان بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێکخراوە، واتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێـمی کوردستان بە یەک سیستەم کاردەکەن بێ جیاوازی لەو شەقام و ڕێگایانەی ناوەوە و دەرەوەی شارەکان لە هەرێم کە کامێراکانی تیژڕەوی تیادایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە