2 رۆژ پێش ئێستا 201 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنیان بۆ لای لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندان

په‌یام

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جنگی و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان کرد لەشاری سلێمانی
ڕۆژی سێشەمه ٢٦ی ئاب شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەڕاسپاردەی سەرۆکی دەستە د.مونا یاقۆ سەردانی شاری سلێمانیان کرد،
شاندەکە لەگرتوخانەی کانی گۆمە چاویان کەوت بە لاهور شێخ جنگی لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد دەربارەی ڕەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو ڕێکارەکان پرسیاریان لێ کرد.
ناوبرا ئاماژەی بەوە کرد تەندروستی باشەو لەژورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابین کراوە وە هەروەها بەڤیدیو لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووە وەهەروەها داوای پەرتوکی کردبوو لەئاسایش کومەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە، وە ئاماژەی بەوەش کرد لەوکاتەی کەهاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، ڕووبەڕووی هیچ توندوتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبۆتەوە.
دواتر لاهور شێخ جنگی داوای کردووە کە
دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بروات و دەستەش چاودێری بکات.
هەروەها لەسەر ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە گوتی زووتر نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیاوفەرەنسا و حکومەتی هەرێمی لێ ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو ڕووداوانە ڕوو دەدەن.
دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەدا مافی ناوبراوە ڕێگە بە پارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێ و ڕێگە بدرێ بە سەردانی پارێزەرەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کەلەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دان پێدانێکی بەزۆری لێی وەرنەگیراوە هەروەها لەوەڵامی پرسیاری تیمی دەستە سەبارەت بە ڤیدیو کردن لەکاتی لێکولینەوە گوتی هیچ کامیرا و ئامێری تۆمارکردن نەبووە لەکاتی لێکولینەوە.
دواتر تیمەکەی دەستە چاویان بەبەشێک لەدەستگیراوەکان کەوت کە وەک ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جنگی ناسراون و بەپێی بەدوا داچونی شاندەکەی دەستە ژمارەیان ١٦٢ کەسن وە ئاسایش گوتی ژمارەی کوژراوەکانی هەردوو لا پێنج کەسن هەروەها ئاماژەیان پێکرد کە ڕۆژانە ڕێگە بەبەشێک لەکەس و کاریان دراوە سەردانیان بکەن وە ئاماژەیان بەوە کردوە لە ئێستادا شوێنیان باشە لەو کاتەی هێنراونەتە ئاسایش. ڕووبەڕووی هیچ
توندوتیژیەک نەبونەتەوە.
دەستەی مافی مرۆڤ ڕایدەگەینێ هەر کەسێکی نادیارو بێ سەرو شوێنە لەو ڕووداوە دەتوانێ سەردانی نوسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکات بۆ سۆراخ کردنی کەسەکانیان
جێی باسە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ یەکەم دامەزراوەی فەرمیە دوای ڕووداوەکانی سلێمانی سەردانی دەستکیرکراوانی کردبێت.
دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٦ی ئابی ٢٠٢٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژه‌یاسایه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی به‌نداوی موسڵ گۆڕێك ده‌ركه‌وتووه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌لار.. له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆی نێوان دوو تانكه‌ر دوو كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هێڵێكی گه‌رمی كارا كرد و ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵیتان بینی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنیان بۆ لای لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ فه‌رمی؛ كامێراكانی تیژڕه‌وی له‌م دوو ڕێگایه‌ ده‌كه‌ونه‌ كار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكه‌ شاندێكی ده‌مپارتی ئۆجه‌لان ده‌بیننه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی لالەزار دەكات

سەرەتا