2 رۆژ پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
جارێكی دیكه شاندێكی ده‌مپارتی ئۆجه‌لان ده‌بیننه‌وه
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكی باڵای پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی)، سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمراڵی بكات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
شانده‌كه پێكدێت له په‌روین بوڵدان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، و میدحه‌ت سانجار، په‌رله‌مانتاری پارته‌كه، ئه‌م سه‌ردانه به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت، چونكه یه‌كه‌م دیداری فه‌رمیی نێوان شانده‌كه و ئۆجه‌لانه له دوای دامه‌زراندنی "كۆمیسیۆنی هاوده‌نگیی نیشتمانی، برایه‌تی و دیموكراسی" له په‌رله‌مانی توركیا، كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی.
سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه هیچ دیدارێك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام نه‌دراوه، و پێشتر هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی جه‌ختی له پێویستیی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمیسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كردبووه‌وه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئۆجه‌لان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یامی گرنگ سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌ی كاری كۆمیسیۆنه‌كه و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه بداته شانده‌كه، تاوه‌كو دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوی بكه‌نه‌وه و به‌مه‌ش قۆناغێكی نوێ له هه‌وڵه‌كانی ئاشتی ده‌ست پێبكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە