22 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
كهلار.. له ڕووداوێكی هاتووچۆی نێوان دوو تانكهر دوو كهس بوونه قوربانی
پهیام
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردوهتهوه، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای پشتێنەی کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردوهتهوه، بەیانی ئەمڕۆ (چوار شەممە) دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەجۆری (مان تەنکەر) بەئاراستە کەلار هاتووە و (داف تەنکەر) بەئاراستەی گردە گۆزینە ڕۆیشتوو، لە سەر ڕێگای پشتێنەی پێکیانداداوە بەهۆیەوە شۆفێری ئۆۆمبێلی جۆری داف تەنکەر گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٥ـەو، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری مان تەنکەر لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٣ـە بەسەختی برینداربوە، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە ڕەوانەی سلێمانی کرا.
ههروهها راشگهیهنراوه، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبستی زانینی هۆکارو چۆنیەتی ڕووداوەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە