18 کاتژمێر پێش ئێستا
205 جار خوێنراوەتەوە
بۆ یهكهمجار ناتۆ و ڕووسیا ڕووبهڕووبوونهوه؛ ناتۆ درۆنی ڕووسی له پۆڵهندا خستهخوارهوه
پهیام
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا سەرلەبەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە پۆڵەندا سیستمی پاتریۆتی بەکارهێناوە بۆ خستنەخوارەوەی درۆنی ڕووسی له خاکەکەیدا.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس ڕایگەیاندووە، "لە کاتی هێرشەکەی ئەمڕۆی ڕووسیا بۆ سەر ئامانجەکانی ئۆکرانیا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا چەندین جار ئاسمانی ئێمەیان پێشێلکردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لەسەر داوای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکان و ههروهها ناتۆ، سیستمی پاتریۆت بەکارهێنراوە و درۆنهكان خراونهته خوارهوه.
بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، بە پشتبەستن بە هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا، "درۆنی ڕووسی خراوەتە خوارەوە"، ئەمەش یەکەمجارە وڵاتێکی ناتۆ ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی چەکی ڕووسی ببێتەوە لە ئاسمانی خۆیدا لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە