1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی ئـیسرائیل: تائێستا نزیكەی سێ هەزار بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان
پەیام
ژمارەی بریندارەكانی قەوارەی زایۆنی لە سەرەتای شەڕی ئێرانەوە گەیشتە دوو هەزار و 975 كەس و لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 213 كەسی دیكە بریندار بوون، ئەمە تەنیا ئامارێكە كە خۆیان دانیان پێدا ناوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی قەوارەی زایۆنی، ڕایگەیاند، لە دەستپێكی هێرشە سەربازییەكانیان بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو هەزار و 975 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان، بەپێی ئامارەكان، تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 213 برینداری نوێ تۆماركراون كە چوار دانەیان دۆخیان مامناوەندە و 13 كەسیش تووشی شۆك و ترس بوون و 80 برینداریشیان بەهۆی كەوتنەخوارەوەی مووشەكێكی ئێرانەوە لە جەلیلی باكووری قەوارەكە بووە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، 57 لەو بریندارانە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی مووشەكێكی ئێران بووە لە گوندی "زەرازیر" لە باكووری قەوارەكە.
لە ئێستادا 85 بریندار لە نەخۆشخانەكانی قەوارەی زایۆنی لە ژێر چاودێری پزیشكیدا ماونەتەوە، كە نۆ كەسیان دۆخی تەندروستییان زۆر ناجێگیرە و 10 برینداری دیكەشیان دۆخیان مامناوەندە.
لای خۆیەوە پەیماگای توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلی، كە سەر بە زانكۆی تەلئەبیبە، بڵاویكردووەتەوە كە 14 زایۆنی لە سەرەتای جەنگەوە كوژراون.
ئەم ئامارانە لەژێر چاودێری توندی حكومەتی زایۆنیدا لەچوارچێوەی جەنگەكە بڵاو كراوەتەوە پێشبینی دەكرێت ئامارەكە زۆر لەوە زیاتریش بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە