2 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ده‌رفه‌تێكی كه‌م بۆ ئاگربه‌ست ماوه
سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای پشتیوانیی بێمه‌رج بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی، هۆشداری ده‌ده‌نه حه‌ماس و ده‌ڵێن: كاتێكی كه‌ممان له‌به‌رده‌سته.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: به‌شێك له ڕاپۆرته‌كان ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشی وشكانی‌و له‌شكركێشیی ئیسرائیل، دیله‌كانی له شوێنی خۆیان گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه به‌كارهێنانی دیله‌كانه وه‌ك پشتێنه‌ی مرۆیی. تره‌مپ ده‌ڵێت: پێویسته حه‌ماس به زوویی سه‌رجه‌م دیله‌كان ئازاد بكات.
هاوكات ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی جێهێشتنی قه‌واره‌ی زایۆنی به‌ره‌و قه‌ته‌ڕ ڕایگه‌یاند: ئیسرائیلییه‌كان ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر شاری غه‌ززه كردووه، هه‌ربۆیه پێم وایه ده‌رفه‌تێكی زۆر كورتمان له‌به‌رده‌سته بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، واته چه‌ند مانگێك كاتمان نییه ڕه‌نگه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند ڕۆژێكمان مابێت.
ماركۆ رۆبیۆ ده‌ڵێت: بژارده‌ی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یه ئه‌م قه‌یرانه به دانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌ویش حه‌ماس چه‌ك دابنێت و جارێكی دیكه نه‌بێته هه‌ڕه‌شه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە