3 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان هەشت کەس بریندار بوون کە چواریان منداڵن
پهیام
لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای قهوارهی زایۆنی بۆ سەر لوبنان هەشت کەس بریندار بوون کە چواریان منداڵن و سێیان ژنن.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندووە کە قهوارهی زایۆنی هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر شارۆچکەی نەباتییە لە باشووری وڵاتەکەیان.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکەی سوپای قهوارهی زایۆنی، هەشت کەسی سڤیل بریندار بوون کە چواریان منداڵ و سێیان ژنن.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA بڵاوی کردووەتەوە کە قهوارهی زایۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شارۆچکەی یاتەری لە نزیک سنوورەکانی نێوان دوو وڵاتی بۆردومان کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە