2 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
سعوودیە و پاکستان ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەشیان واژوو کرد
جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی ستراتیژی هاوبەشیان واژوو کرد.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعوودیە SPA، سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ سعوودیە، لەگەڵ جێنشینی ئەو وڵاتە محەمەد بن سەلمان لە کۆشکی یەمامە، کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندی هەردوو وڵاتیش ئامادە بوون، پەیوەندییە ستراتیژی و مێژوییەکان و هەروەها زنجیرەیەک کاری هاوبەشی نێوان دوو وڵات، تاوتوێ کرا.
دوای کۆبوونەوەکە، ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی ستراتیژی هاوبەشی نێوان دوو وڵات واژوو کرا کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی نێوان دوو وڵات و هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و جیهان ڕاگەیاندرا.
ڕاشگەیاندرا کە ئامانج لە ڕێککەوتننامەکە، پەرەپێدانی هاوکاری بەرگریی نێوان دوو وڵات و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەی هاوبەشە دژ بە هەرچەشنە هەڕەشەیەک.
بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، هێرش بۆ سەر هەر کام لەم وڵاتانە، هێرش بۆ سەر وڵاتەکەی دیکە هەژمار دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە