19/09/2025 309 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى ڤیتۆی ئەمریكاوە جارێکى دیکە بڕیاری ڕاگرتنی جەنگی سەر غەززە شكستیهێنا

پەیام 

جارێكی دیكە ڤیتۆی ئەمریكا بڕیاری ڕاگرتنی جەنگی سەر غەززە و گەیشتنی هاوكارییەكانی بە خەڵكەكەی پەك خست.

سەرەڕأی ئەوەی لە كۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 14 وڵاتیان دەنگیان بەو پرۆژە بڕیارە نوێیە دا كە جەختی كردەوە لە ئاگربەستی بەپەلە و ڕأگرتنی هەمیشەیی جەنگ لە كەرتی غەززە و دڵنیایدان لە گەیشتنی هاوكاریی مرۆیی بەبێ مەرج و پەرچ بۆ خەڵكی غەززە، بەڵام بڕیارەكە تەنیا ئەمریكا لە دژی وەستایەوە و مافی ڤیتۆی بەكارهێنا و بەو هۆكارە بڕیارەكە شكستیهێنا.

عەمار بن جامع، نوێنەری جەزائیر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كە تاكە ئەندامی عەرەبییە لە ئەنجوومەنەكە، ڕایگەیاند: شكستهێنانی سەرلەنوێی ئەم بڕیارە بەهۆی ئەمریكاوە، پەڵەیەكی شەرمە بەسەر بێتواناییمانەوە دژی ئەو كۆمەڵكوژییەی لەبەرچاومان ڕوو دەدات.

ئەمە یەكەم جار نییە ئەمریكا مافی ڤیتۆ لە بەرژەوەندیی قەوارەی زایۆنی بەكار دەهێنێت، پێشتریش چەند جارێك ئەمریكا بووەتە بەربەست لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشدا بۆ ئەوەی جەنگی سەر غەززە ڕابگرێت.

جێی باسە لە حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵێ‌ 2023ـەوە قەوارەی داگیركەری زایۆنی بە پشتیوانیی بێ مەرجی ئەمریكا جەنگی قڕكردن و كۆمەڵكوژیی بۆ سەر كەرتی غەززە هەڵگیرساندووە، تا ئێستا زیاتر لە 65 هەزار شەهید و 166 هەزار برینداری لێ كەوتووەتەوە، بەهۆی برسێتیشەوە 435 كەس گیانیان لەدەست داوە كە 147 یان منداڵن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ناتۆ "پڵنگێکی کاغەزییە" بیر لە کشانەوە دەکەمەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكادا دادەخات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بە شەهیدبوونی فەرماندە مەیدانییەكانمان كارەكانمان بەهێزتر دەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: پەیامەكانی ئەمریكا تەنیا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێمان گەیشتوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێكەوتن و لەسەر زۆربەى خاڵەکانمان ڕەزامەندن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: هەنگاوەكانی ترەمپ پەرەسەندنێكی مەترسیدار و نادیارن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ستیڤ ویتكۆف: لەو بڕوایەداین لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا هەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پێم وایە گۆڕانی ڕژێم لە ئێران ڕوویداوە

سەرەتا