15 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
"ئەگەر بیانویستایە خوێندن سەرکەوتووانە دەستپێبکات پێش یەکەم ڕۆژ مووچەیەکیان دابەشدەکرد"
پەیام
عومەر گوڵپی، پەرلەمانتارى پێشووى كۆمەڵ لە فەیسبووکى خۆى رایگەیاند، حکومەتى ماوە بەسەرچوو ئەگەر بیویستایە خوێندن سەرکەوتووانە دەستپێبکات، لانیکەم پێش یەکەم ڕۆژى دەوام مووچەیەکیان دابەشدەکرد.
ڕاشیگەیاندووە "منداڵەکانی بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی هەردو حزبی دەسەڵات لە قوتابخانە نێودەوڵەتی و ئەهلییەکانن، بۆیە بەلایانەوە گرنگ نییە قوتابخانەی حکومی دەکرێتەوە یان نا!".
وتوشیەتی "رۆژی یەکشەممە، ٢١ی ٩، یەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەکانە، لە کاتێکدا مامۆستا موچەی مانگی (٧)ی وەرنەگرتووە!"
ئاماژەی بەوەشداوە "زیاتر لە دە ساڵە، پەروەردەو قوتابخانەو نەخۆشخانەو خزمەگوزاریی گشتی و موچەی خەڵکیان هەموو کردووەتە قوربانی نەوت و کۆمپانیاکانیان."
ئەوەشی خستۆتەڕو "بێباکی بەم ڕادەیە لە ئاست ژیانی گشتی و خزمەتگوزاریی گشتی و پەروەردە تەنیا سیمای دەسەڵاتدارانی نەخوێندەوارو ستەمکارە."
جەختى لەوەشکردووەتەوە، حکومەتی ماوە بەسەرچوو نایەوێت دەوامی خوێندنی حکومی سەرکەوتووانە دەستپێبکات، ئەگەر بیانویستایە هەوڵیاندەدا لانیکەم مووچەی مانگێکیان پێش ڕۆژی یەکەمی دەوام دابەش بکرێت!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە