10 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
ئاڕاستەی كوردساتی گۆڕان دیدارێكی سازكرد و ئاڕاستەی زەرگەتەش لێى نیگەرانە
پەیام
لە شاری سلێمانی، بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی كوردسات دیدارێكیان ساز كرد، ئاڕاستەی زەرگەتەش لەم هەنگاوە نیگەرانە.
بزووتنەوەكە دەڵێت: ئەم دیدار و كۆبوونەوەیە بۆ خۆڕێكخستنەوە و بەخۆداچوونەوە و تاوتوێكردنی پێشنیاز و سەرەنجی ئەندامانە، كۆبوونەوەكە ئامادەسازییە بۆ كۆنفرانسی گشتی و خۆڕێكخستنەوە.
لە بەرانبەردا ئاراستەی گردی زەرگەتە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد "ئەم كۆبوونەوەیە بۆ شێواندنی دۆخەكەیە و نەدەبوو گۆڕانی كوردسات كۆبوونەوەی لەم جۆرەی ساز بكردایە، لەكاتێكدا لەم قۆناغە پرسی ئاشتەوایی لەنێوان هەردوو ئاراستەكەدا هەیە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە