4 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
جەنگی كۆمەڵكوژی و وێرانكاری سەر غــ.ەززە بەردەوامە و دەیان کەسى دیکە شەهیدبوون
پەیام
جەنگی سەر غەززە 715 ڕۆژە بەردەوامە و ئەمڕۆیش دەیان هاووڵاتی دیكە شەهید و بریندار بوون.
وەك هەر ڕۆژێكی دیكەی 714 ڕۆژی پێشتر، ئەمڕۆش هێرش و بۆردومانی چڕی سوپای زایۆنی بۆ سەر سەرجەم ناوچەكانی كەرتی غەززە بەردەوام بوو، لە ئاكامیشدا 51 كەس كە 43یان تەنیا لە شاری غەززە بوون، شەهید بوون.
لای خۆیەوە ڕوانگەی ئەورووپا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ڕۆژانە بەتێكڕایی 17 گالیسكەی بۆمبڕێژكراو لە شاری غەززە دەتەقێنێتەوە كە هەر یەكێكیان وەك بوومەلەرزەیەكە بە گوڕی 3.7 بە پلەی ڕێختەر.
حەماسیش بەكارهێنان و تەقاندنەوەی گالیسكەی بۆمبڕێژكراو لەلایەن سوپای داگیركەرەوە بە تاوانی جەنگ ناو هێناوە و ئاماژەی بەوە كردووە "ڕێكخراوەكان زیاتر لە 120 حاڵەتی لەو جۆرەیان لە هەفتەیەكدا تۆمار كردووە".
وەزارەتی تەندروستییش نوێترین ئاماری قوربانییانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 34 شەهید كە سیانیان ڕووفات بوون، لەگەڵ 200 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، لەو ژماریەش چوار شەهید و 18 برینداریان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا بوون، هەروەها دوو حاڵەتی شەهیدبوونیش بە برسێتی تۆمار كراوە.
كۆی گشتیی قوربانییانیش لە كەرتی غەززە لە حەوتی ئۆكتۆبەر، مانگی 10ی ساڵی 2023ەوە بۆ 65 هەزار و 208 شەهید و 166 هەزار و 271 بریندار بەرز بووەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە