10 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ڕێگەیان نەدا مامۆستایان ڕاگەیەنراوێك بخوێننەوە
پەیام
بەیانیی ئەمڕۆ، شەممە، چەند ڕێكخراوێكی پیشەیی مامۆستایان ویستیان لە بەردەم باڵەخانەی پەڕلەمانی كوردستان ڕاگەیەنراوێك بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، بخوێننەوە، بەڵام لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەولێرەوە ڕێگرییان لێ كرا.
پەیامنێری پەیام ڕایگەیاند: هێزێكی زۆری ئەمنیی بە جلی سەربازی و مەدەنی لە شوێنەكە بڵاوەیان پێ كرا و ڕێگەیان نەدا كۆنگرەكە بەڕێوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە