1 رۆژ پێش ئێستا 258 جار خوێنراوەتەوە

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێى خوێندن ئەنجوومەنى مامۆسایانى پێشەنگ بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

پەیام

ئەنجوومەنى مامۆستایانى پێشەنگ بەیاننامەیەک لەبارەى دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێى خوێندن لە هەرێمى کوردستاندا بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ساڵى نوێى خوێندن بە گیرفانى بەتاڵى مامۆستا دەست پێدەکات.

ئەنجوومەنى مامۆستایانى پێشەنگ لە بەیاننامەکەیدا داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات،" لەوەزیاتر یاری بەكات نەكات پابەندبێت بەیاساو بەو ڕێكەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی ناوەند كراوە تاكوپرۆسەی پەروەردە و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەوە زیاتر نەبێتە قوربانی ململانێ سیاسیەكانی ئەوان."

لە کۆتایى بەیاننامەکەشدا هاتووە، "لەئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخە سەخت و نەخوازراوە دەسەڵات ئاگاداردەكەینەوە هەموو چالاكیەكی مەدەنی لەبەردەمان كراوەیە بۆداكۆكی لەمافی مامۆستایان و ناچاركردنی دەسەڵات بەوەڵامدانەوەی داواكاریەكان و دابینكردنی مافەكانی مامۆستایان"

دەقى بەیاننامەى ئەنجوومەنەکە:

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەیاننامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ

مامۆستایان و فەرمانبەرانی مافخوراو و ستەملێكراو

دایبابان و قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز

ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ بەوپەڕی دڵسۆزیەوە لەخەمی پرۆسەی پەروەردەو بەهێزكردنی ئەو پایە گرنگەی كۆمەڵگەداین چاوەڕێبووین بەدەروونێكی ئارام و ژیانێكی شایستەوە پێشوازی لەساڵی نوێی خوێندن بكەین .

بەڵام زۆر بەداخەوە مامەڵەی نابەرپرسانەی دەسەڵاتی تاڵانكاری هەرێم و حكومەتی بەسەرچووی ستەمكار بارودۆخێكی وانالەبار و پڕنادای خولقاندووە مەگەر هەر لەو دەسەڵاتە بێشەرمە بوەشێتەوە كەداوای دەوام و دەسپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ بەگیرفانی خاڵی لەمامۆستایان بكات !!!

لەكاتێكدا مووچەی سێ مانگ دابەشنەكراوە جگە لە ڕاگرتنی ١٠ ساڵ پلە بەركردنەوەو خواردنی زیاتر لە مووچەی ٦٠ مانگی ساڵانی پێشوو.

لەم بارودۆخە سەخت و نەخوازراوەی دەسەڵاتی هەرێم و ناوەند دروستیان كردوە و بێباكانە جەنگی دەروونی ودەستی دەستی بەژیانی مامۆستاو فەرمانبەرانەوە دەكەن ئەستەمە پرۆسەی پەروەردە لەسەرپێ بوەستێ وئامانجە پیرۆزەكانی بپێكێ
بۆیە ئێمە لەئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ داواكارین دەسەڵاتی هەرێم هەرچی زووە خەم لەم پرسە گرنگە بخوات و وەڵامی داواكاری چەند ساڵەی مامۆستایان بداتەوە لەوەزیاتر یاری بەكات نەكات پابەندبێت بەیاساو بەو ڕێكەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی ناوەند كراوە تاكوپرۆسەی پەروەردە و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەوە زیاتر نەبێتە قوربانی ململانێ سیاسیەكانی ئەوان.

لەئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخە سەخت و نەخوازراوە دەسەڵات ئاگاداردەكەینەوە هەموو چالاكیەكی مەدەنی لەبەردەمان كراوەیە بۆداكۆكی لەمافی مامۆستایان و ناچاركردنی دەسەڵات بەوەڵامدانەوەی داواكاریەكان و دابینكردنی مافەكانی مامۆستایان.

بەرزو پیرۆز بێت خەباتی مەدەنی مامۆستایان
ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ
٢١ ؍۹؍ ۲۰۲٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوتابییان داواى دوورخستنەوەى سەگە بێلانەكان دەکەن تاوەکو چیدى پەلامار نەدرێن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارەیەك بڕیاری سەبارەت بە هەڵبژاردن دەركرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری كەركووك بۆ لایەن و كاندیدەكان: هەڵواسینی پۆستەری بانگەشە ڕابگرن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكانی خۆبەخشی سلێمانی لە گردبوونەوەیەکدا داوایانکرد دایانبمەزرێنن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ رێککەوتنەکە واژوو دەکرێت و بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێى خوێندن ئەنجوومەنى مامۆسایانى پێشەنگ بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوەكانی مامۆستایان داوادەكەن شەڕی دەروونی لەگەڵ مووچەخۆران كۆتایی پێ بهێنرێت

سەرەتا