22/09/2025 409 جار خوێنراوەتەوە

پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ رێککەوتنەکە واژوو دەکرێت و بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت

پەیام 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەخت دەکاتەوە، ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، ئەمڕۆ ٢٢ى ٩ى ٢٠٢٥ ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە واژوو دەکرێت، بەمەش هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتونەتە رێككەوتن، ئیمزاكردنی رێككەوتنەكەش لە ئان و ساتدایە.

وتیشی، ئەگەر هیچ شتێك نەیەتە ئاراوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێككەوتنەكە واژوو دەكرێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، “بە واژووكردنی ڕێككەوتنەكە هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵی بەو ئەركەی خۆی هەڵسێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا