14 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم
پەیام
كەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونی کەمێک خیێرایی با و ئەگەری توز و خۆڵێکی سووک هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە 22-09-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا وە لەگەڵ زیاد بوونی کەمێک خیێرایی با ئەگەری توز و خۆڵێکی سووک هەیە.
خێراى با / مام ناوەند ( 10– 25 )کم/ک. هەندی کات چالاک بۆ سەروی 30 کم/ک
مەوداى بینین / ( 6– 8 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى (2- 4 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەحشەکەدا ئاماژەى پێکراوە .
سبەى سێ شەممە 23-09-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک دەبێت..
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
2025- 9 -22
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە