2 رۆژ پێش ئێستا
960 جار خوێنراوەتەوە
موفتی گشتیی سعودیه كۆچی دوایی كرد
پهیام
دیوانی سهرۆكایهتی سعودیه كۆچی دوایی موفتی گشتی سعودیه، عەبدولعەزیز بن عەبدوڵڵا ئالشێخ راگهیاند.
عەبدولعەزیز بن عەبدوڵڵا ئالشێخ، موفتی گەورەی سعودیە بوو، سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی باڵای ئهو وڵاته بوو، سێیەم موفتی بووە لە مێژووی سعودیە دوای: محمد بن ئیبراهیم ئالشێخ و عەبدولعەزیز بن باز.
عەبدولعەزیز ئالشێخ لە ٣ی ذی الحجة ١٣٦٢ی کۆچی/٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣ی زایینی لە مهككه دایک بووە، باوکی لە ساڵی ١٣٧٠ی کۆچی/١٩٥١ی زایینی کۆچی دوایی کردووە کە تەمەنی تەنها هەشت ساڵ بووە و ههروهها لە بیست ساڵیدا بینایی لەدەستدا.
موفتی سعودیه به فتوا و بیڕوڕاكانی پاڵپشتی تهواوی له بنهماڵهی دهسهڵاتداری سعودیه كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە