14 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: نزیكه‌ی سێ ساڵه وێرانكاری به‌رده‌وامه
په‌یام
80هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێ كرد و سكرتێری گشتی له وتاری ده‌ستپێكدا وتی، كاره‌ساته‌كانی غه‌ززه نزیكه‌ی سێ ساڵه به‌رده‌وامن، قه‌باره‌ی مردن و وێرانكاری له‌و كه‌رته به‌راورد به هه‌ر ململانێیه‌كی دیكه زۆر زیاتره.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بینین هه‌ندێك وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه گوایه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ نابن، وتیشی: من جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌ربازبوون له سزا، بنه‌مای پاشاگه‌ردانییه.
دووپاتیشی كرده‌وه، غه‌ززه به ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنێت، پێویسته ڕێوشوێنه‌كانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن، هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ سزای به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی فه‌له‌ستین و وێرانكردنی.
گۆتێرێس ڕاشیگه‌یاند، تاكه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مافه‌كانی مرۆڤ بنه‌مای ئاشتییه، ئه‌و مافانه‌ش گشتگیرن، نه دابه‌ش ده‌كرێن و نه ده‌كرێن به هه‌ڵبژاردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە