1 رۆژ پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
هه‌سه‌ده: داعش خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی داعش هه‌وڵ ده‌دات ڕیزه‌كانی ڕێك بخاته‌وه و ده‌ڵێت: له دوای ڕووخانی ئه‌سه‌ده‌وه داعش 153 هێرشی ئه‌نجام داوه.
فه‌رمانده‌یی گشتیی "هه‌سه‌ده" ڕایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی داعش له ڕۆژئاوای كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وامه، ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ی تۆشیان بوو به‌ڵام داعش هێشتا هه‌وڵ ده‌دات ڕیزه‌كانی خۆی ڕێك بخاته‌وه و سوود له دۆخی ناجێگیریی ناوچه‌كانی سووریا وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ژینگه‌ی ناسه‌قامگیری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر ده‌قۆزێته‌وه.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، ئۆپراسیۆنه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه‌یان گرتووه له‌وه‌ی داعش بگه‌ڕێته‌وه و ده‌یان هه‌وڵی له‌و جۆره‌یان شكست پێ هێناوه.ڕاشیگه‌یاندووه:له‌دوای رووخانی ڕژیمی به‌عسی سووریا له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، تاكو 20 ی ئه‌م مانگه شانه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سووریا 153 هێرشیان ئه‌نجام داوه.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكراشی كردووه، له‌ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا، به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانیان 70 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و ئه‌منییان ئه‌نجامداوه، له‌نێویاندا سێ پشكنینی به‌رفراوان، كه له ئه‌نجامدا 95 چه‌كدار ده‌ستگیركراون و سێیان سه‌ركرده‌ی گرووپه‌كه بوون، هه‌روه‌ها شه‌ش چه‌كداری داعش‌یش كوژراون و كه له‌نێویاندا دوو سه‌ركرده هه‌بوون، جگه له‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه‌نامه‌دا گیراوه."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە