12 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
ههرێمی كوردستان: بۆ ههناردهی نهوت چاوهرێی بهغداین
پهیام
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ههرێمی كوردستان راگهیهنراوێكی لهسهر پرسی ههناردهی نهوت و مووچه بڵاوكردهوه و رایگهیاندووه، چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ههرێمی كوردستان دهڵێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە. واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆو بیانی کردووە.
ههروهها راشیگهیاندووه، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو ڕێکەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ. هەروەها وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتمان و کۆمپانیاکان لە (٢٣)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە