12 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
زیاتر له 70 په‌رله‌مانتاری ئێرانی داوای دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن
71 په‌رله‌مانتاری ئێران داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بدات.
شه‌وی ڕابردوو 71 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران نامه‌یه‌كی كراوه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆككۆمار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوره‌یی وڵاته‌كه‌یان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، فه‌توای ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵێ 2010ـدا مه‌به‌ست لێی حه‌رامێتیی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه نه‌ك دروستكردنی ئه‌و چه‌كه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه نامه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێرانیش كردووه و تیایدا ده‌ڵێت: ئه‌وكاته‌ی ڕێبه‌ری ئێران ئه‌و فه‌توایه‌ی دا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توانای كۆنترۆڵكردنی قه‌واره‌ی زایۆنییان هه‌بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و قه‌واره‌یه ڕێز له هیچ پابه‌ندبوونێكی نێوده‌وڵه‌تی ناگرێت و گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خراپی و هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت بۆردومانی ده‌كات. بۆیه پێویسته دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆم ببێته بڕیارێكی ڕێگه‌پێدراو.
ئه‌و 71 په‌رله‌مانتاره‌ی ئێران دا‌واشیان كردووه، تاران پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی به‌رگریی خۆیدا بكات و له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسلامی و پاراستنی سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلان و هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە