13 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
تۆم باراک: سووریا و ئیسرائیل نزیکن لە ڕێککەوتن
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی واشنتۆن بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک ئاماژەی بەوە کرد کە سووریا و ئیسرائیل نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هارێتز، باراک لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان دوواوە و، هەڵسەنگاندنی بۆ گفتوگۆکانی پەیوەست بە واژووکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی ئاسایش لە نێوان سووریا و ئیسرائیل کردووە.
باراک ئاماژەی بەوە کرد کە سووریا و ئیسرائیل نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
نوێنەرەکەی ئەمریکا باسی لەوە کرد ئەگەر ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی گرژییەکان ئەنجام بدرێت، ئەوا تەل ئەبیب هێرشەکانی بۆ سەر سووریا ڕادەگرێت و، حکوومەتی دیمەشق-یش چەکی قورسی سەربازی لە ناوچەکانی نزیک بەرزاییەکانی جۆلان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە، جێگیر ناکات.
باراک کە نێوەندگیری گفتوگۆکانی نێوان ئیسرائیل و سووریایە، ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەبێتە یەکەم هەنگاو بۆ ڕێککەوتنێکی نوێی ئاسایش لە نێوان دیمەشق و تەل ئەبیبدا کە دانوستانی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی واژوو بکرێت''.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە