18 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا سێیەم ڕێككەوتنی بۆ كڕینی چەك لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە

پەیام 

دوای چوونە بواری جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی بازرگانی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی، ئیسپانیا سێیەم ڕێككەوتنی بۆ كڕینی چەك هەڵوەشاندەوە.

ڕۆژنامەی هائارێتسی زایۆنی بڵاویكردووەتەوە، كە ئیسپانیا ڕێككەوتنی سێیەمی بۆ كڕینی چەك لە قەوارەكەیان بە بڕی 207 ملیۆن یۆرۆ هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەیش دوای دوو ڕۆژ لە چوونە بواری جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی بازرگانی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی، كە لە چوارچێوەی جەنگی سەر كەرتی غەززەدا هەڵیناوە.
ڕۆژنامەكە دەڵێت ڕێككەوتنەكە لەگەڵ كۆمپانیای ڕافائیلی زایۆنی بووە و بۆ كڕینی 45 كۆنتێتەر ئامێری سەربازی بووە كە لەبواری چالاكی ئاسمانیدا بەكار دەهێنرێت و لە هەستەوەریی ئەلیكترۆنی بینایی و ئاماژە لێزەرییەكان و هەستەوەرەكانی تیشكی ژێرسوور و مۆدێلێكی نوێی لە ڕاداری پیشكەوتوو بۆ ڕووپێوی و وێنەگرتن بە كوالیتی بەرز پێك دەهاتن.

حكومەتی ئیسپانیا پێشتریش گرێبەستێكی بە بڕی 700 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی هاوەنی مووشەك و گرێبەستێكی دیكەی بە بڕی 287,5 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕنی مووشەكی دژەدرع لەگەڵ قەوارەی زایۆنی هەڵوەشاندبووەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی كە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو مەرسومێكی پاشایەتی لەلایەن حكومەتی وڵاتەكەوە پەسەند كرا بۆ قەدەغەكردنی  بازرگانی لەگەڵ قەوارەكە و ڕێگەنەدان بە بەكارهێنانی بەندەرە ئاوییەكانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرینەی شاندی وڵاتان لە كاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا هۆڵەكەیان جێهێشت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی میلیشیا چەكدارەكانی عێراقی كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند گرووپێك لە ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا ڕق و كینە دژی كۆچبەران بڵاودەكەنەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مایكرۆسۆفت بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆڤینیا گەشتی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و چوونی بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و ڕووسیا لە هەوڵدان ڕێگریی لە سەپاندنەوەى سزاكان بەسەر ئێراندا بکەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غـــ.ەززەوە نزیكین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا سێیەم ڕێككەوتنی بۆ كڕینی چەك لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە

سەرەتا