15 کاتژمێر پێش ئێستا 132 جار خوێنراوەتەوە

سلۆڤینیا گەشتی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و چوونی بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە كرد

پەیام 

فڕۆكەكەی سەرۆكی قەوارەی زایۆنی لە ترسی دەستگیركردنی بەسەر ئاسمانی ئەوروپا نەیتوانی بفڕێت و حكومەتی سلۆڤینیاش هاتنی نەتەنیاهووی بۆ وڵاتەكەی قەدەغە كرد.

نیڤا گراسیچ، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوە و كاروباری ئەوروپا لە سلۆڤینیا، دوای دانیشتنی حكومەت ڕوونیكردەوە، خەڵك ئاگادارن كە ڕێوشوێن دژی ناتانیاهۆ گیراوەتەبەر بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوان دژی مرۆڤایەتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، دادگای دادی نێودەوڵەتی لە 19ی تەمموزی ساڵی ڕابردوو گەیشتە ئەو دەرەنجامەی، كە چەندین سیاسەت و كردەوەكانی ئیسرائیل پێشێلی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای مافەكانی مرۆڤ دەكەن، بۆیە سلۆڤینیا، پابەندە بە بڕیارەكانی دادگای نێودەوڵەتی.

هەروەها دووپاتیشیكردەوە كە لیژنەی لێكۆڵینەوەی سەربەخۆ سەر بە ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ڕاپۆرتەكەی دەربارەی ڕووداوەكانی غەززە لە 16ی ئەیلولی 2025، گەیشتە ئەو دەرەنجامەی كە ئیسرائیل كۆمەڵكوژی دژی فەلەستینییەكان ئەنجام دەدات.

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ڕێڕەوێكی درێژتری گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی لە كاتی گەشتەكەیدا بۆ نیویۆرك، دوور بكەوێتەوە لە ئاسمانی ئەوروپا، بەتایبەتی فەرەنسا.

هەروەها فڕۆكەكەی نەتەنیاهو ڕێڕەوەكەی گۆڕیوە بەناو دەریای ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسیدا، تەنها بە ماوەیەكی كەم بەسەر یۆنان و ئیتاڵیادا تێپەڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرینەی شاندی وڵاتان لە كاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا هۆڵەكەیان جێهێشت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی میلیشیا چەكدارەكانی عێراقی كرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند گرووپێك لە ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا ڕق و كینە دژی كۆچبەران بڵاودەكەنەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مایكرۆسۆفت بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆڤینیا گەشتی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و چوونی بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و ڕووسیا لە هەوڵدان ڕێگریی لە سەپاندنەوەى سزاكان بەسەر ئێراندا بکەن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غـــ.ەززەوە نزیكین

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا سێیەم ڕێككەوتنی بۆ كڕینی چەك لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە

سەرەتا