17 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غـــ.ەززەوە نزیكین

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی دا ڕێگە نەدات قەوارەی زایۆنی كەناری خۆراوا داگیركارییەكانی زیاتر بكات و وتیشى "لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غەززەوە نزیكین".
 
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێگە نادات بە كەناری خۆراوا ببێتە بەشێك لە قەوارەی زایۆنی و وتی ئەوە ڕوو نادات.

لە كۆنگرەكەدا پرسیار لە ترەمپ كرا ئایا نەتەنیاهوو لەوبارەیەوە ئاگادار كراوەتەوە یان نا ترەمپ بەبێ وەڵامی بەڵێ و نەخێر، وتی قسەم لەگەڵكردبێت یان نا من ئەوە دەكەم، ڕێگە بەوە نادەم كەناری خۆراوا ببێتە بەشێك لە ئیسرائیل، ئێستا كاتی ڕاگرتنە.

لەبارەی جەنگی سەر كەرتی غەززەوە ترەمپ وتی لەگەڵ نەتەنیاهوو و تەواوی سەركردەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەمان كردووە و لە هەر كاتێك لە ڕێككەوتنێك لەبارەی جەنگەكەوە نزیكترین و ڕەنگە بگاتە ئاستی ئاشتیش.

ئەمە و لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە تا ئەمڕۆیش قەوارەی زایۆنی لە هیرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە بە پشتیوانی بێمەرجی ئەمركیا و ئیدارەكانی دیموكراتەكان و كۆمارییەكانەوە بەردەوامی هەیە، بەڵام نەیانتوانیوە هیچ ئامانجێكی جەنگەكەیان بەدی بهێنن و نەك حەماسیان لە ناو نەبردووە، بەڵك و هیچ دیلێكیشیان بە زیندووی نەگەڕاندووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرینەی شاندی وڵاتان لە كاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا هۆڵەكەیان جێهێشت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی میلیشیا چەكدارەكانی عێراقی كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند گرووپێك لە ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا ڕق و كینە دژی كۆچبەران بڵاودەكەنەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مایكرۆسۆفت بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆڤینیا گەشتی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و چوونی بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و ڕووسیا لە هەوڵدان ڕێگریی لە سەپاندنەوەى سزاكان بەسەر ئێراندا بکەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غـــ.ەززەوە نزیكین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا سێیەم ڕێككەوتنی بۆ كڕینی چەك لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە

سەرەتا