11 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

مایكرۆسۆفت بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

پەیام 

كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكی بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ قەوارەی زایۆنی ڕاگرت و ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییەكانی دژ بە فەلەستینییەكان بەكار دەهێنرێت.

كۆمپانیا ئەمریكییەكە لە ڕاگەیەنراوێكیدا دەڵێت، بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی لەلایەن یەكەیەكی سەربە وەزارەتی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلەوە بۆ كاری هەواڵگری لەسەر فەلەستینییەكان بەكار دەهێنرێت، بۆیە بڕیاریداوە بە داخستنی سیستمەكەی بۆ وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل.

بەپێی ئەوەی مایكرۆسۆفت ڕایگەیاندووە، پلاتفۆرمی ئازوور كە هی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكییە لەلایەن سوپای زایۆنییەوە بۆ تۆماركردنی پەیوەندییە تەلەفوونییەكانی فەلەستینییەكان بەكارهێنراوە و لەو سیستمەدا هەڵگیراوە، ئەوەش پێچەوانەی ڕێنماییەكانی كاركردنە بەو پلاتفۆرمە.

هەروەها براد سمیس، سەرۆكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، لە یەكێك لە پلاتفۆرمەكانی كۆمپانیاكە رایگەیاند، داخستنی یەكێك لە سیستمەكانمان بۆ وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، بە واتای هەڵوەشاندنەوەی هاوبەشیی ئاسایشی سێبڕانی لەگەڵ ئیسرائیل نایەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرینەی شاندی وڵاتان لە كاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا هۆڵەكەیان جێهێشت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی میلیشیا چەكدارەكانی عێراقی كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند گرووپێك لە ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا ڕق و كینە دژی كۆچبەران بڵاودەكەنەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مایكرۆسۆفت بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆڤینیا گەشتی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و چوونی بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و ڕووسیا لە هەوڵدان ڕێگریی لە سەپاندنەوەى سزاكان بەسەر ئێراندا بکەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غـــ.ەززەوە نزیكین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا سێیەم ڕێككەوتنی بۆ كڕینی چەك لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە

سەرەتا