17 کاتژمێر پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

چین و ڕووسیا لە هەوڵدان ڕێگریی لە سەپاندنەوەى سزاكان بەسەر ئێراندا بکەن

پەیام 

بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر پڕۆژەبڕیاری ڕوسیا و چین  بۆ دواخستنی سەپاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران، كۆببێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سزا ئابوورییەكان لەلایەن وڵاتانی رۆژاواوە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێتەوە، بەڵام  ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوەختە لەسەر پڕۆژەبڕیارێك كە لەلایەن ڕوسیا و چینەوە پێشنیاز كــراوە بۆ دواخستنی سەپاندنەوەی سزاكان كۆ دەبێتەوە.

وەك ئەوەی لە پێنشیازەكانی چین و ڕووسیا گەڵاڵەكراوە، بۆ ماوەی شەش مانگ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا دوادەخرێت، بە ئامانجی پێدانەوەی دەرفەتێكی دیكە بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئەتۆمی، بەڵام دیپلۆماتكارانی ئەورووپی بە دووری دەزانن دەنگی لەسەر بدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر هەشتی ئێوارە سزای وڵاتانی رۆژاوا لەسەر ئێران بسەپێنرێنەوە، بەو مەرجەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ڕێگری لێ نەكرێت.

دەرچوونی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاسایش كە لە 15 ئەندام پێكدێت، پێویستی بە پشتگیریكردنی لانیكەم نۆ دەنگ هەیە، بەو مەرجەی لەلایەن ئەمریكا، بەریتانیا و  فەڕەنسا ڤیتۆ بەكار نەهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرینەی شاندی وڵاتان لە كاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا هۆڵەكەیان جێهێشت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی میلیشیا چەكدارەكانی عێراقی كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند گرووپێك لە ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا ڕق و كینە دژی كۆچبەران بڵاودەكەنەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مایكرۆسۆفت بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلۆڤینیا گەشتی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و چوونی بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و ڕووسیا لە هەوڵدان ڕێگریی لە سەپاندنەوەى سزاكان بەسەر ئێراندا بکەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غـــ.ەززەوە نزیكین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا سێیەم ڕێككەوتنی بۆ كڕینی چەك لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە

سەرەتا