1 رۆژ پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا: ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت بە ئاسانكاری و پشتیوانیی ئێمە كراوە
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لە ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات، كونسوڵخانەی ئەمریكاش لە هەولێر دەڵێت "ئەم ڕێككەوتنە بە ئاسانكاریی ئەمریكا كراوە".
لەبارەی ڕێككەوتنی حكومەتی عێراق لەگەڵ حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێككەوتنەكە دەكەم بۆ دووبارە كاركردنەوەی هێڵەكانی نەوت، ئەم ڕێككەوتنە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە ئاسانكاریی بۆ كراوە و بە سوود و قازانج بۆ هەموو لایەك دەشكێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی كردووەتەوە، هەماهەنگیی نێوان بەغداد و هەولێر كلیلی ئەم بەرەوپێشچوونەیە. ڕاشیگەیاندووە: ئەم ڕێككەوتنە هاوبەشیی ئابووری و سوودی هاوبەش لەنێون ئەمریكا و عێراق بەهێز دەكات.
هەر ئەمشەو كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەستخۆشیی لە بەغداد و هەولێر كردووە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و ڕایگەیاندووە: ئەم ڕێككەوتنە هاندەر دەبێت بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی وەبەرهێنانی سەقامگیرتر بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەسەرانسەری عێراق. هەروەها پشتیوانیی ئاسایشی وزەی هەرێمی و سەروەریی عێراقیش دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە