27/09/2025 493 جار خوێنراوەتەوە

سودانی بۆ بەرپرسانى هەرێم: لە ڕادەستكردنی نەوت و داهاتەكەی سوپاستان دەكەم

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی عێراق ژمارەیەك پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا و لە گەیشتن بە ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەی داهاتەكەی بۆ گەنجینەی ناوەندی سوپاسی كردن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم و سەرۆكی پارتی و یەكێتی پەیوەندیی تەلەفونیی ئەنجام داوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی نووسینگەكەی، سودانی لەو پەیوەندییە تەلەفونییانەدا سوپاسی ئەو بەرپرسانەی هەرێمی كوردستانی كردووە كە لە گەیشتن بە ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، گەڕانەوەی داهاتەكەی بۆ گەنجینەی ناوەندی، هەروەها لایەنگیریی لە بەرژوەندییەكانی گەل لە هەر ناوچەیەكی عێراق، بەشدار بوون.

پێشتریش ماڵپەڕی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە لە پەیوەندییەكی تەلەفونییدا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هیوای خواست ئەم ڕێككەوتنە ببێتە ڕێخۆشكەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و غاز.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ڕێككەوتنەكە ئاسۆی نوێ لەبەردەم هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەولێر ـ بەغداد دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریکا: حکوومەتی عێراق ناتوانێ ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمریکی بپارێزێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: 171 پێشێلكاریی لە ئاسمانی عێراق تۆماركراون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن داوا لە ئەمریكییەكان دەكات سەردانی عێراق نەكەن چونكە پارێزراو نابن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرێبەستەكان دەكرێنە هەمیشەیی و 120 هەزار كەسیش بە گرێبەست دادەمەزرێن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كەركووك و حەوت پارێزگای عێراق سبەی پشووی فەرمییە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەمساڵی هەناردەی نەوتی عێراق 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەتۆمەتی دزینی پارە و 80 بتڵی غاز دوو كەس لە سەڵاحەددین دەستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەكات

سەرەتا