5 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
ئێران لە یادی شەڕی هەشت ساڵەدا نمایشێكی سەربازی بە چەكی قورس ئەنجام دا
پەیام
ئێران لە یادی شەڕی هەشت ساڵەی دژی عێراق نمایشێكی سەربازی بە چەكی قورس ئەنجام دا.
ئەمڕۆ، لە تارانی پایتەخت و لە میانی یادی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا كە بە ناوی "هەفتەی بەرگریی پیرۆز" ناوی دەبەن، نمایشێكی سەربازی ئەنجام دا و تێیدا مووشەكی بالیستی و سیستمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان نمایش كران.
نمایشەكە لە مەیدانی بەهارستان نزیك لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی (پەڕلەمان)ی وڵاتەكە بەڕێوە چوو، تێیدا وێنەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵاتەكە هەڵواسرابوو.
جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ بە هۆكاری ئەمنییەوە دەسەڵاتدارانی ئێران نمایشی ساڵانەی سەربازییان لەو یادەدا ئەنجام نەدا كە ساڵانی ڕابردوو ئەنجامیان دەدا.
جەنگی هەشت ساڵە لە مانگی ئەیلولی 1980 بە هێرشی عێراق بۆسەر ئێران دەستیپێكرد و تا ئابی 1988ی خایاند و تێیدا جگە لە زیانە گیانی و مادییەكان، هەزاران مینی چێنراو لە ناوچە سنوورییەكان بەجێهێڵران كە تا ئێستایش دەبێتە هۆكاری گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە