2 رۆژ پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

دژی فەڵەستینییەكان 721 ڕۆژە داگیركاری و پێشێلكاری بەردەوامە

پەیام 

جەنگی سەر كەرتی غەززە لە 721ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و لە كەناری خۆراوایش هێزێكی سوپای زایۆنی خرانە بۆسەوە.

بەپێی سەرچاوە مەیدانییەكان ئەمڕۆ سوپای زایۆنی بۆردومانەكانی لە زەوی و ئاسمانەوە بۆسەر ناوچە جیاوازەكانی كەرتی غەززە درێژە پێدا و تا ئەم ساتە 33 فەڵەستینی شەهید بوون، كە 11یان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا بوون و 20یشیان لە شاری غەززە بووە.

هەروەها مردن بەهۆی برسێتییەوە لە كەرتەكە درێژەی هەیە و ئەمڕۆ كۆمەڵگەی پزیشكیی ناسڕ لە شاری غەززە گیانلەدەستدانی منداڵێكی بەهۆی بەدخۆراكی و نەبوونی دەرمانی پێویستەوە ڕاگەیاند.

هاوكات لە كەناری خۆراوایش ڕووبەڕووبوونەوەكان بەردەوامە و كەتیبەی جەنینی سەر بە سریەكانی قودسی جیهادی ئیسلامی بڵاوی كردووەتەوە، كە سریەی یاموون ئێواری دوێنێ هێزێكی پیادەی پێنج كەسیی سوپای زایۆنی خستووەتە دوو بۆسەوە  و گوللەبارانیان كردوون و بۆمبی چێنراو پێیاندا تەقیوەتەوە و برینداربوونی سەربازێك پشتڕاست كراوەتەوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری نەمریان تێكشكێنراوە.

هێزە زایۆنییەكانیش تەنیا ئەمڕۆ 22 فەڵەستینی لە نابلوس و كەمپەكانی عەسكەر و بەلاتە و چەند گوندێكی كەناری خۆراوا دەستگیر كردووە و ناوچەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.

لای خۆیشەوە وەك هەوڵێك بۆ شكاندنی گەمارۆی سەر كەرتی غەززە كە لە مانگی ئادارەوە بەسەریدا سەپێنراوە كەشتیگەلی خۆڕاگری جیهانی بە دەریای ناوەڕاستدا لە گەشتەكەی بەردەوامە كە سەدان كەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشدارن تێیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە یادی شەڕی هەشت ساڵەدا نمایشێكی سەربازی بە چەكی قورس ئەنجام دا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەلامارەکانى سەر غــ.ەززە بەردەوامە و ئەمڕۆش دەیان کەسى دیکە شەهیدبوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاریجانی: سزاكان كارا بكرێنەوە، ئێران هاووكارییەكانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕادەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوایەکى مەحمود عەباس لەبارەى چەکدانانەوە ئیدانە دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژی فەڵەستینییەكان 721 ڕۆژە داگیركاری و پێشێلكاری بەردەوامە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ ٢١ خاڵی بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە داوەتە سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانمان نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌

سەرەتا