27/09/2025 409 جار خوێنراوەتەوە

بەمەبەستى پاڵپشتیكردنی بەپەلەی دارایی بۆ فەڵەستین 12 وڵات هاوپەیمانێتییەكیان ڕاگەیاند

پەیام 

بەهۆی خراپتربوونی دۆخی ژیانی دانیشتووانی كەناری خۆراوا و لاوازبوونی زیاتری دارایی دەسەڵاتدرێتیی فەڵەستین، ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپی و عەرەبی، هاوپەیمانێتییەكی هاوكاری دارایی بەپەلەیان پێكهێنا.

فەڕەنسا، بەلجیكا، بەریتانیا، دانیمارك، ئیرلەندا، ئایسلەندا، ئیسپانیا، نەرویج، سلوڤینیا، سویسرا، یابان لەگەڵ سعودییە، لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی دارایی بۆ فەڵەستین پێكهاتوون.

بەپێی زانیارییەكان، تەنیا بۆ كەناری خۆراوا 170 ملیۆن دۆلار لەلایەن هاوپەیمانێتییەكەوە دابینكراوە، ئەوەش بە مەبەستی دروستكردنی دۆخێكی دارایی جێگیر بۆ دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین.

سەرەڕای پێشكەشكردنی هاوكاری ماددی، هەروەها ئەو وڵاتانە جەختیان لە چارەسەری دوودەوڵەتی كردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا هۆكاری پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە خێرا و بەپەلە داراییەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە دەسەڵاتدارێتی كەناری خۆراوا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری یەكجار زۆر بووەتەوە، بەشێوەیەك لە ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی سعودییە ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی بە بەخشینی 90 ملیۆن دۆلار بەشداری لەو هاوكارییە نێودەوڵەتییە بۆ فەڵەستین كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

سەرەتا