1 رۆژ پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
خوێندنى باڵا: زیاتر له 49 ههزار دەرچووى ئامادەیی فۆرمی زانكۆلاینیان پڕ كردوهتهوه
وەزارەتى خوێندنى باڵا: تاوەکو ئێستا، (49808) دەرچووى دوانزەى ئامادەیی، داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەش کردووە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: لە پێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى و بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)ـیان پڕ نەکردووەتەوە، یان تەواویان نەکردووە، بڕیار درا ماوەى زانکۆلاین (48) کاتژمێری دیکە، واتە تا کاتژمێر (12)ی شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى رێکەوتى (2025/10/2)، بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی درێژ بکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشی دەگەیەنێت، لە پێناو بەرژەوەندیى گشتى و، پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى ئەمساڵ کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆڕمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بە هەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و، لەو 48 کاتژمێرەدا فۆڕمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشی دەگەیەنێت: ئەمە دوایین دەرفەتە و، چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕ نەکردووەتەوە، پێویستە لە ماوەى ئەو 48 کاتژمێرەدا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و، تەواوکردنى فۆڕمى زانکۆلاین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە