2 رۆژ پێش ئێستا 138 جار خوێنراوەتەوە

هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پشتیوانی له‌ نه‌خشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن


ھەشت وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی غەززە، ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئوردن، ئیمارات، ئیندۆنیزیا، پاکستان، سعوودیە، قەتەر و میسر ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوە سەبارەت بەو پلانەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، ڕایگەیاندووە.
جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ناوچەکە، ھەروەھا ئامادەیی خۆیان دووپات کردووەتەوە بۆ ھاریکاریی ئەرێنی و بنیاتنەرانە لەگەڵ ئەمریکا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ یەکلاکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
ھەروەھا پابەندبوونی خۆیان بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ ئەمریکا، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، دووپات کردووەتەوە.
دوێنێ دووشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی، بنیامین ناتانیاھو پلانێکی بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا به‌شێك له‌ قوربانیانی قوتابخانه‌كه‌ی ئیندۆنیزیا له‌ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رنه‌هێنراون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ مه‌كسیك بۆ پشتیوانی له‌ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری خۆپیشاندان كرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی فلیپیندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٦١ کەس

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا هۆشداری به‌ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕه‌خنه‌ له‌ پلانه‌كه‌ی تڕه‌مپ بۆ ئاگربه‌ست ده‌گرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: پێشنیازی ئاگربه‌ست ڕه‌تبكرێته‌وه‌ نه‌ته‌نیاهوو پشتیوانی ته‌واوی ئه‌مریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پشتیوانی له‌ نه‌خشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی تڕه‌مپ ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ كۆتایی دێت

سەرەتا